كرێكارانی دوو كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی “سه‌نایعی غه‌زایی” و شیركه‌تی به‌رهه‌مهێنانی “مه‌وادی پاك كه‌ره‌وه” له ورمێ، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ی خه‌رمانان، له‌ئاست نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، به شێوه‌ی جیاجیا ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازیی “سه‌نایعی غه‌زایی” ورمێ وێڕای ده‌ربڕینی ئێعتڕاز به بارودۆخی كاریان، ڕایانگه‌یاندووه: هیچ كه‌سێك له‌بیری كرێكاراندا نییه و ئه‌وان ناچارن به شێوه‌ی قه‌راردادی سپی ئیمزا كار بكه‌ن. ده‌شڵێن: سه‌ره‌ڕای په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، ئه‌منییه‌تی كاریان له مه‌ترسی دایه. هه‌روه‌ها كرێكارانی شیركه‌تی به‌رهه‌مهێنانی “مه‌وادی پاك كه‌ره‌وه” له‌ئاست قه‌راردادی سپی ئیمزا و كه‌م كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان ناڕازیین و ده‌ڵێن: هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار به‌هۆی دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه، به‌ڵام هه‌موو جارێك به‌دوای به‌ڵێنی پشتیوانی لێیان، گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كانیان و ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا ئێستا هیچ پشتیوانییه‌كیان لێ نه‌كراوه.
