كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ده‌ركراوی ئیداره‌ی ڕێگاوبان و گواستنه‌وه‌ی قه‌زوێن، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی گه‌ڵارێزان، له ناڕه‌زایه‌تیی به درێژه‌ی بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان و هه‌روه‌ها وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی كاربه‌ده‌ستان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی دوو مانگ به‌سه‌ر به‌ڵێنی “محه‌ممه‌دباقر نه‌وبه‌خت” سه‌باره‌ت به په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان، هێشتا مۆتاڵباتی ٤٨ كرێكاری ده‌ركراوی ئه‌م ناوه‌نده په‌رداخت نه‌ركراوه و هه‌روا بیلاته‌كلیفن. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م كرێكارانه كه بیانووی گۆڕینی شێوازی په‌رداختی عه‌وارزییه‌كان له‌سه‌ر كار ده‌ركراون، ماوه‌ی حه‌وت مانگه حقووق و حه‌قی بیمه‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه و بنه‌ماڵه‌كانیان له گیرفانی خۆیان هه‌زینه‌كانی بێهداشت و ده‌رمان په‌رداخت ده‌كه‌ن.