كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ده‌ركراوی شاره‌داری ناوچه‌ی ٢ی ئه‌هواز، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، به به‌رێوه‌ڕبردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی خوازیاری په‌رداختی حه‌قده‌سته دواخراوكان و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوون.
٩٦ كه‌س له كرێكارانی ده‌ركراوی شاره‌داری ناوچه‌ی ٢ی ئه‌هواز، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌ست دواخراوه‌كانیان، له به‌رانبه‌ر بینای ئه‌و شاره‌داریه ده‌ستیان دایه‌كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوون. شایانی باسه كه كرێكارانی شاره‌داری ناوچه‌ی ٢ی ئه‌هواز به بیانووی ته‌واو بوونی قه‌رارداد و به بێ په‌رداختی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، له سه‌ر كار ده‌ركراون.