كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌درایی یاسووج كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا به هۆی به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی ئێعتڕازیی كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركرابوون، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی به‌فرانبار، له به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی به‌شی خزمه‌تگوزاری شاره‌درایی یاسووج ماوه‌ی پێنج مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه و به‌هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی به دواخرانی مۆتاڵباته‌كانیان، له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون. كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه: به‌هۆی ئه‌وه‌یكه له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه و دواتر له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچكام له به‌رپرسان وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌یان نه‌بوون.