كرێكارانی ده‌ركراوی شیركه‌تی مه‌پنا له پاڵاوگه‌ی بید بۆلهندی دوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی گه‌ڵارێزان، بۆ جارێكی دیكه، به خواستی گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، به‌دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند ڕۆژ به‌سه‌ر به‌ستنی قه‌رارداد له‌گه‌ڵ ئه‌م شیركه‌ته‌ن به شێوه‌ی نایاسایی و به بیانووی پڕوپووچن له‌سه‌ر كار ده‌ركراون و هه‌تا ئێستا له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌م شیركه‌ته‌وه هیچ وه‌ڵامێكیان پێ نه‌دراوه‌ته‌وه. كرێكارانی ناڕازیی له سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا، به به‌ڕێوه‌بردنی چه‌ندین كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ده‌رگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌م پاڵاوگه‌یه، فه‌رمانداری و نووسینگه‌ی به‌ناو نوێنه‌ری خه‌ڵكی بێهبه‌هان له مه‌جلیس، خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار بوون.