ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی ده‌ركراوی شیركه‌تی په‌یمانی “كه‌مه‌ربه‌ند سه‌وزی” ئه‌هواز كه له‌ژێر چاودێری شاره‌داریی ئه‌مشاره كار ده‌كه‌ن، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی گه‌ڵارێزان، به خواستی گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كار و هه‌روه‌ها په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، په‌یمانكاری ئه‌م پڕۆژه‌یه ئیدیعا ده‌كات كه هاوكات له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی چه‌ندین به‌ش له پڕۆژه‌ی “كه‌مه‌ربه‌ند سه‌وز”، له‌ڕێگه‌ی ناردنی برووسكه‌وه پێیانی ڕاگه‌یاندووه كه پێویستی پێیان نییه. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه هێشتا به‌شێكی زۆر له‌م پڕۆژه‌یه ته‌واو نه‌بووه و هه‌روا ماوه‌ته‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، مامناوه‌ندی پێشینه‌ی كاری ئه‌م كرێكارانه كه له‌سه‌ر كار ده‌ركراون ٨ ساڵه و ده‌ركرانیان له كاتێكدایه كه بڕی دوو مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها ٤ مانگ له حه‌قی بیمه‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه.