ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی ده‌ركراوی شیركه‌تی “دیارخۆدرۆ” به ویستی گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كار و په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ڕۆژی شه‌ممه ٤ی گه‌لاوێژ له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی كاری شارستانی گولپایه‌گان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی شیركه‌تی دیارخۆدرۆ، حه‌قده‌سته‌كانیان له ساڵی ٩٥وه هه‌تا ئێستا په‌رداخت نه‌كراوه. ده‌شڵێن: تا ئێستا چه‌ندین جار به مه‌به‌ستی په‌یگیری مۆتاڵباته‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه له شوێنی جۆراوجۆره‌وه پووڵ خراوه‌ته سه‌ر حیسابی شیركه‌ت، به‌ڵام كێشه‌وگرفته‌كانیان هێشتا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.