سه‌ر له به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه كۆمه‌لێك له كرێكارانی سیمانی سپهر له ئۆستانی فارس له ناره‌زایه‌تی به داخرانی كارخانه و بیكاربوونیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی نارازی ده‌ڵین: ئه‌م سایته نزیكه‌ی ٢٥٠ كرێكاری هه‌یه كه ٤٠ رۆژ پێش ئێستا زۆربه‌ی ئه‌م كرێكارانه له ژێر زه‌خت و فشاری به‌رێوبه‌رانی ئه‌م كارخانه‌یه به بیانووی گۆرینی سیسته‌می گه‌یاندنی سوته‌مه‌نی به شێوه‌ی كاتی له سه‌ر كار ده‌ركران یان له رۆی زۆره‌ملیه‌وه ناردراون بو پشوودان.
به وته‌ی ئه‌م كرێكارانه : فشار بۆ گۆرینی سیسته‌می سوته‌مه‌نی ئه‌م كارخانه‌یه له گازه‌وه بۆ مازۆت له حالێكدایه كه ئه‌م واحیده سه‌نعه‌تیه مۆجه‌هه‌ز به مه‌شعه‌لی مازۆت نیه و هه‌ر ئه‌مه بووه‌ته هۆكاری داخرانی ئه‌م كارخانه‌یه.