ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی ده‌ركراوی به‌نداوی “بیجاڕ ـــ فوومه‌ن”، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی به‌فرانبار به خواستی گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كار و په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له‌م پڕۆژه‌یه نزیكه‌ی ٤٢ كرێكار كار ده‌كه‌ن كه ماوه‌ی یه‌كساڵه حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه و كارفه‌رمای كارخانه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه به بیانووی كێشه‌وگرفتی ماڵی، ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی ڕاگرتووه و نزیكه‌ی ١٥ كه‌سی له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركردووه. كرێكارانی ناڕازیی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕایانگه‌یاندووه: هه‌ركام له‌م كرێكارانه پێشینه‌ی ١٠ تا ١٥ ساڵ كاریان بووه و ئه‌م ده‌ركرانه له ڕاستای كه‌م كردنه‌وه‌ی هه‌زینه‌كانی كارخانه ئه‌نجام دراوه.
