كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی پێترۆشیمی جم، ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی گه‌ڵارێزان، له ناڕه‌زایه‌تیی به ئاستی له خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها بارودۆخی ناله‌باری كاریان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م كرێكارانه له یه‌ك حه‌فته له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا به به‌ڕێوه‌بردنی چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی جۆراوجۆر، خوازیاری بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان، باشتربوونی بارودۆخی كاری و كه‌م كردنه‌وه‌ی ده‌خاڵه‌تی په‌یمانكاران له‌كاروباری شیركه‌ت بوون. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت له‌گه‌ڵ كرێكاران تێكهه‌ڵچوون و به‌گژیاندا چوونه‌ته‌وه.