کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی خزمه‌تگوزاری شاره‌داریی ڕه‌شت

145h

145h

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی به‌شی خزمه‌تگوزاری شاریی و فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی ڕه‌شت، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست دواخراوه‌كانیان ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢ی مانگی گه‌لاوێژ له‌ به‌رامبه‌ر شاره‌داریی ئه‌مشاره‌ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.
كرێكارانی ناڕازیی له‌ڕێگه‌ی وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشم و به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی پلاكارد له‌ئاست په‌رداخت نه‌كردنی بڕی ٣ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. به‌وته‌ی ناڕازییان، شاره‌داری ئه‌مشاره‌ له‌ سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ هه‌تا ئێستا به‌ بیانووی جۆراوجۆر له‌وانه‌، نه‌بوونی نه‌ختینه‌، خۆی له‌ په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان بواردووه‌. شایانی باسه‌، به‌دوای ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌، شاره‌داری ڕه‌شت له‌ناو ناڕازییاندا ئاماده‌ بووه‌ و به‌نیاز بووه‌ كه‌ به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ هه‌ڕه‌شه‌ كۆتایی به‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بێنێت، به‌ڵام كرێكارانی ناڕازیی به‌ سه‌رنج نه‌دان به‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی شاره‌دار، درێژه‌یان به‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا و خوازیاری درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان بوون.