کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی خانه‌نشین كراوی ته‌ورێز

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی خانه‌نشین كراوی شیركه‌ته‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمان، به‌رهه‌مهێنانی كانۆله‌ و تراكتۆرسازیی، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٨ی خه‌رمانان، به‌شێوی هاوكات و به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی بانگه‌وازێك له‌ پێوه‌ند له‌گه‌ڵ كێشه‌وگرفتی گوزه‌رانی خانه‌نشین كراوان، له‌ به‌رامبه‌ر بینای “بیمه‌ی مه‌ركه‌زی” له‌ شه‌قامی “گولكار” ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

شایانی باسه‌، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌، به‌شێك له‌ خانه‌نشین كاروان له‌ به‌رامبه‌ر كانوونی خانه‌نشین كراوان له‌ بڵواری “مۆنه‌جێم” كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه‌. ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه‌، ده‌وڵه‌ت هه‌نگاوی كاریگه‌ر و جیدی بۆ دابین كردنی بژێوی ژیانی خانه‌نشین كراوان هه‌ڵناگرێت و ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ ٥٧ له‌سه‌دی خانه‌نشین كراوان، توانای دابین كردنی بژێوی ژیانیان نییه‌. ناڕازییان هه‌روه‌ها، خوازیاری زیادكردن و یه‌كسان كردنی ئاستی حقووقه‌كانیان له‌گه‌ڵ كرێكارانی شاغڵن و ده‌ڵێن: زیاد كردنی ٢٦ له‌سه‌دی موسته‌مه‌ڕییه‌كان، گونجاو له‌گه‌ڵ ڕێژه‌ی ٤٠ له‌سه‌دی ئاوسان نییه‌.