نزیك ٢٠٠ كرێكاری شیركه‌تی په‌یمانكاریی “كاریز” له پڕۆژه‌ی ئۆتووبانی مه‌نجیل بۆ ڕه‌شت، ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی ٤ مانگ حه‌قده‌ست، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
شیركه‌تی “كاریز” كه په‌یمانكاری به‌ڕێوه‌بردنی توونێلی میحوه‌ری مه‌نجیل بۆ ڕه‌شته، له ٤ مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه حه‌قده‌ستی پتر له ٢٠٠ كرێكاری خۆی نه‌داوه. به‌وته‌ی كرێكاران، سه‌ره‌ڕای دواخرانی ٤ مانگه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان، سه‌ختی كار له‌به‌رچاو ناگیرێت و له‌م بواره‌دا كرێكاران له‌گه‌ڵ بیمه‌ی ته‌ئمینی ئیجتماعیش تووشی كێشه هاتوون. شایانی باسه، دوایین حه‌قده‌ستێك كه ئه‌م كرێكارانه وه‌ریان گرتووه حه‌قده‌ستی مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ بووه كه ئه‌ویش پاش دوو مانگ ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاران له مانگی پووشپه‌ڕدا پێیان دراوه.