به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ته‌عاون مه‌سكه‌نی پاكده‌شت له ئۆستانی تاران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی جۆزه‌ردان، له ناڕه‌زایه‌تیی به ١٨ ساڵ بیلاته‌كلیفیان له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكاران ڕایاگه‌یاندووه كه له‌ئاست ڕاده‌ست نه‌كرانی زه‌وییه‌كانیان به‌دوای ١٨ ساڵ ناڕازیین و ده‌ڵێن: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار به‌مه‌به‌ستی ڕوون بوونه‌وه‌ی ئه‌م ته‌وه‌ره چوونه‌ته ته‌عاونی مه‌سكه‌ن و ئیداره‌ی كار، به‌ڵام هێشتا هیچ وه‌ڵامێكیان پێ نه‌دراوه‌ته‌وه. ده‌شڵێن: له قۆناغی یه‌كه‌می ئه‌م پڕۆژه‌یه، به زیاتر له ٤ هه‌زار كه‌س زه‌وی فرۆشتراوه كه سه‌نه‌ده‌كانیشی ده‌ركراوه، به‌ڵام ئه‌م سه‌نه‌دانه ته‌نیا له‌سه‌ر كاغه‌ز ماوه‌ته‌وه.