
ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی ده‌ركراو و شاغڵ له ته‌سیساتی به‌رقی ئیداره‌ی گشتی به‌نارد و ده‌ریانه‌وره‌دی خوزستان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی مانگی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تیی به پێڕانه‌گه‌یشتن به خواسته‌كانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان له‌ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی شارستانی به‌ندر ماه‌شه‌هر و له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد، خوازیاری په‌رداختی بڕی چه‌ندین مانگ له حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان، په‌رداختی حه‌قی بیمه‌ی كرێكاران به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی، له‌به‌رچاو گرتن و دانی حه‌قی خراپی كه‌شوهه‌وا و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كورت ماوه و هه‌روه‌ها دابین كردنی ئیمكاناتی بێهداشتی و پێشگیرانه بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا له‌وانه، ماسك و ده‌ستكێش بوون.
