به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی بێكاركراوی شیركه‌تی ” نیما سازه ئیمان” سه‌ربه بۆنیادی موسته‌زعه‌فان، به خواستی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆسه‌ر كار، ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی جۆزه‌ردان له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی كار ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی ناڕازیان، ئه‌م شیركه‌ته ٥٨ كرێكاری ژنی هه‌یه كه خه‌ریكی كاری خاوێن كردنه‌وه‌ی ئیداره و ماڵه‌كانن. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شیركه‌ت ١٨ كه‌سی له‌وان به بیانووی كۆرۆنا ده‌ركردووه و ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه هیچ كام له‌وان له هیچ پشتیوانیه‌كی ده‌وڵه‌تی له‌وانه بیمه‌ی بێكاری به‌هره‌مه‌ند نین. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له جه‌ره‌یانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هێزه‌كانی پۆلیس بۆ بڵاوه پێكردنی ناڕازیان ناردراونه‌ته شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه و هه‌ڕه‌شه‌یان له ناڕازیان كردووه.