ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی بیناسازی نه‌خۆشخانه‌ی ڕازی له شاری بیرجه‌ند، له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكاران به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه، خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی ٨ مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، كرێكاران ڕایانگه‌یاندووه، تا ئێستا چه‌ندین جاره له به‌رامبه‌ر ناوه‌نده جۆراوجۆره‌كانی ڕژیم وه‌ك، ئیداره‌ی كار، زانكۆی علووم پزیشكی و فه‌رمانداریی ئه‌مشاره كۆبوونه‌ته‌وه به‌ڵام هێچ كاربه‌ده‌ستێك وڵامده‌ریان نه‌بووه.