كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی قه‌راردادكاتی به‌نده‌ر خومه‌ینی، ڕۆژی چوارشه‌ممه بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له شوێنی كاره‌كه‌یان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازیی خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان به پێی یاسای تایبه‌ت به مه‌زایای هه‌رێمی و درانی جێژنانه‌كانیان به پێی یاسای كار بوون. له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، كرێكارانی ناڕازیی به وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشم و به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد، خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی كاربه‌ده‌ستان به خواسته‌كانیان بوون.