كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی به‌شی گواستنه‌وه‌ی شاریی ناوه‌ندی شاره‌دایی یاسووج، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ له‌حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له‌به‌رامبه‌ر بینای شوڕای شاری یاسووج ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له ئۆستانی كوهگیلویه و بۆیه‌رئه‌حمه‌د، خوازیاری په‌رداختی بڕی ٩ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان بوون. ده‌شڵێن: هه‌ر كاتێك كه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی مۆتاڵباته‌كانیان له به‌رامبه‌ر شاره‌داریی یاخود شوڕای شار ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه، هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه كه له‌سه‌ر كار ده‌ریان ده‌كه‌ن یان حقووقه‌كانیان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.