کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی به‌شی پاشماوه‌كانی شیركه‌تی هه‌فت ته‌په‌

تجمع اعتراضی کارگران بخش دفع آفات هفت تپه4

كرێكارانی به‌شی پاشماوه‌كانی كه‌شاوه‌رزی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٧ی ڕه‌زبه‌ر له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌گۆڕینی بارودۆخی كاریان له‌ په‌یمانییه‌وه‌ بۆ قه‌راردادی، له‌ شوێنی كاره‌كه‌یان ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ناڕازیی كه‌ هه‌ر كامیان پێشینه‌ی زیاتر له‌ ٥ ساڵ كاریان هه‌یه‌، به‌ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌ئاست بیلاته‌كلیفی كاری و جێبه‌جێ نه‌كردنی خواسته‌كانیان له‌وانه‌ گۆڕینی بارودۆخی شوغڵیان ناڕازیین. شایانی باسه‌، له‌ ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌، هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ناڕازییان و به‌ پێكهێنانی فه‌زای ترس و تۆقاندن هه‌وڵیان داوه‌ كه‌ بڵاوه‌ به‌ كرێكاران بكه‌ن. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ كرێكارانی ناڕازیی هیچ سه‌رنجێكیان به‌ هه‌ره‌شه‌ی هێزكانی ڕژیم نه‌كردووه‌ و ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ تا كاتێك كه‌ سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێ ده‌ست له‌ كۆبوونه‌وه‌ هه‌ڵناگرن.