كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی به‌شی فه‌ننی وێستگه‌ی ڕێگای ئاسنی تاران، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تیی به وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسان به خواسته‌كانیان، له‌به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی كاری ڕژیم ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان به وتنه‌وه‌ی درووشم و به ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد، له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی پاداشی خانه‌نشینی كرێكارانی خانه‌نشین كرا‌و، په‌رداخت نه‌كرانی مۆتاڵباتی سندووقی په‌سه‌ندازی كرێكارانی ڕێگای ئاسن و نه‌درانی حه‌قده‌ستی و مه‌زایاكانیان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه.