كرێكارانی به‌شی خزمه‌تگوزاری هه‌فت ته‌په، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی سه‌رماوه‌ز، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به ڕاگوێزرانی كرێكارانی ئه‌م به‌شه بۆ به‌شه‌كانی دیكه، له حه‌ساری ئه‌م شیركه‌ته ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته و له‌سه‌ر بڕیاری به‌رپرسانی شیركه‌تی هه‌فت ته‌په، به‌شی خزمه‌تگوزاری هه‌فت ته‌په كه یه‌كێك له سه‌ره‌تایی ترین به‌شه‌كانی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه بووه، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو چالاكییه‌كانی ڕاگیراوه و هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه. به‌وته‌ی به‌رپرسانی هه‌فت ته‌په، بڕیاره ١٢٠ كه‌س له كرێكارانی ئه‌م به‌شه، بنێردرێن بۆ شوێنه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه و ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی به‌دواوه بووه. كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: له ئێستادا بیلاتهكلیفن و بارودۆخی كاریان نادیاره و ده‌شڵێن: به‌دوای ئه‌م بڕیاره، بارودۆخی كاریان وه‌ك ڕابردوو نامێنێ و به‌ر به به‌ره‌وپێش چوونیان ده‌گیرێت.