كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ئیداره‌ی به‌نادر و ده‌ریاوانی خووزستان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی گۆڵان، له ناڕه‌زایه‌تی به به‌دینه‌هاتنی خواسته‌كانیان، له به‌رانبه‌ر بینای ئه‌م ناوه‌نده كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست ده‌ركردنی نوێنه‌ری كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده، باروودۆخی خراپی كار و نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی پیشه‌ییان ده‌ربڕی و خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی به‌رپرسان به خواسته‌كانیان بوون.