ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی ” ئهشباع تراورسی شیرگا” له شاری سه‌وادكوه له ناڕه‌زایه‌تیی به پێڕانه‌گه‌یشتن به كێشه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی به نوێنه‌رایه‌تیی له لایه‌ن دوو هه‌زار كرێكاری ئه‌م كارخانه خوازیاری پێڕاگه‌یشتن و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی ئه‌م ناوه‌نده بوون. كرێكاران ڕایانگه‌یاندووه، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه له چه‌ند قۆناغ دا بازخه‌رید، خانه‌نشین و ده‌ركراون، به شێوه‌یه‌كه ته‌نیا ١٠٨ كرێكار ماوه‌ته‌وه و هه‌موویان بڕی ٥ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان هه‌یه.