رۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی رێبه‌ندان، كرێكارانی ئه‌بنییه‌ی فه‌نی ناوچه‌كانی زاگرۆس و ئه‌ندیمشك، له ناره‌زایه‌تی به سپاردنی دووباره‌ی شیركه‌تی تراوهرس به به‌شی خسوسی و نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی پێشه‌یی، له شوێنی كاره‌كانیان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.
كرێكارانی نارازی رایانگه‌یاندووه: به دوای ده ساڵ تێكۆشانی كرێكارانی ئه‌م سایته بۆ گۆرینی بهریوبهرایهتی ئه‌م شیركه‌ته واته “ئه‌میر مه‌نسووری ئاریا”، ده‌وڵه‌ت به‌نیازه ئه‌م شیركه‌ته به به‌شی خسوسی و كه‌سێكی دیكه بسپێرێت، ئه‌وه‌ش لهحاڵێك دایه كه هیچ كام له به‌ڵێنه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ روون كردنه‌وه‌ی باروودۆخ و ته‌كلیفی ٧هه‌زار كرێكاری ئه‌بنییه‌ی فه‌نی، جێبه‌جی نه‌كراوه. شایانی باسه، كرێكارانی نارازی یه‌كێك له هۆكاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان، بیلاته‌كلیفی كرێكاران له به‌هۆی باروودۆخی خاوه‌نداریه‌تیی شیركه‌تی تراورس، ڕاگه‌یاندووه.