كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ئاو و ئاوه‌ڕۆی شاری ئیزه رۆژی سێشه‌ممه ٣١ی خاكه‌ڵێوه، له ناڕه‌زاره‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌ستی دوخراو و په‌رداخت نه‌كردنی بیمه‌كانیان، له به‌رانبه‌ر بینای ئاو و ئاوه‌ڕۆی ئه‌م شاره ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، شیركه‌تی ئاو وئاوه‌ڕۆی پارێزگای خووزستان پێشتر به‌ڵێنیان دابۆ كه موعهوهقاتی كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده په‌رداخت بكرێت به‌ڵام هیچ یه‌ك له به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی تا به‌دێهاتنی خواسته‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان.