كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ئه‌هواز، ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی گه‌ڵارێزان، به چوون بۆ تاران له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی نزیكه‌ی هه‌زار و ٤٠٠ كه‌س له هاوكاره‌كانی به‌هۆی نه‌گۆڕینی بارودۆخی كاریان، له به‌رامبه‌ر بینای وه‌زاره‌تی وزه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه په‌یگیری گۆڕینی بارودۆخی كاریان له په‌یمانییه‌وه بۆ قه‌راردادین و ده‌ڵێن: ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه سه‌ره‌ڕای ده‌رچوون به‌خشنامه له‌م پێوه‌نده‌دا له لایه‌ن ڕێكخراوی ئه‌ندازیاری ئاو و ئاوه‌ڕۆی كشوه‌ر، هه‌تا ئێستا له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئیداره‌ی ئاوفازڵاوی ئه‌هوازه‌وه هیچ هه‌نگاوێك به‌م ئاڕاسته‌یه هه‌ڵنه‌گیراوه. ده‌شڵێن: له ئێستادا نزیكه‌ی ٤ مانگ به‌سه‌ر ده‌رچوونی ئه‌م به‌خشنامه‌یه تێپه‌ڕده‌بێت، به‌ڵام ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ئه‌هواز، هیچ هه‌وڵێكی له‌م پێوه‌نده‌دا نه‌داوه.