ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ئۆستانی كۆهگیلویه و بۆیرئه‌حمه‌د، ڕۆژی دووشه‌ممه بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی كاری و په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان، له به‌رامبه‌ر بینای ئابفای ئه‌م ئۆستانه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ئه‌م كرێكارانه كه له‌ژێر به‌رپرسایه‌تی ڕاسته‌وخۆی ئیداره‌ی ئاو و فازڵاوی ئه‌م ئۆستانه له شاره‌كانی دیشموك، به‌همه‌ئی، گه‌چساران، باشت، پاتاوه و یاسووج چالاكی ده‌كه‌ن ده‌ڵێن: شه‌ش مانگه حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان په‌رداخت نه‌كراوه. ده‌شڵێن: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار به‌م مه‌به‌سته سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی پێوه‌ندیدارمان كردووه، به‌ڵام هێشتا هیچ وه‌ڵامێكمان پێ نه‌دراوه‌ته‌وه. كرێكارانی ناڕازیی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه به‌رپرسانی شیركه‌ت به‌ده‌وام به‌ڵێن ده‌ده‌ن كه مۆتاڵباته‌كانیان په‌رداخت بكه‌ن، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێك به‌م ئاڕاسته‌یه هه‌ڵنه‌گیراوه.