کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ئابفاری خوزستان

تجمع کارگران آبفار خوزستان

ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ڕووستایی ئۆستانی خوزستان، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان و په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان، له‌ به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م شیركه‌ته‌ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ناڕازیی كه‌ له‌ئاست ڕاگوێزرانیان بۆ شوێنێكی دیكه‌ ناڕازیین، ده‌ڵێن: نزیكه‌ی ٩٥٠ كرێكاری ئابدار، ٦٣٠ كه‌س له‌ كرێكارانی ته‌رحی و ٢٥٠ كرێكاری قه‌راردادی له‌ شیركه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ڕووستایی خوزستان كار ده‌كه‌ن كه‌ له‌ كۆی ئه‌م ژماره‌یه‌، ته‌نیا ٢٥٠ كرێكار گوازراونه‌ته‌وه‌ بۆ ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ئه‌هواز و ئه‌وانی دیكه‌ بۆ شاره‌كانی دیكه‌ی ئۆستان له‌وانه‌ حه‌میدییه‌، باوی و كاروون ڕاگوێزراون. كرێكارانی ناڕازیی ده‌شڵێن: مۆتاڵباتی چه‌ند سه‌د كه‌س له‌ كرێكارانی ڕه‌هه‌ندی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ڕووستایی ئۆستانی خوزستان، ماوه‌ی چه‌ندین مانگه‌ په‌رداخت نه‌كراوه‌ و ئه‌م كرێكارانه‌ هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار له‌ڕێگه‌ی كۆبوونه‌وه‌، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به‌ بارودۆخی كاری و گوزه‌رانیان بوون، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچكام له‌ به‌رپرسان وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌یان نه‌بوون.