كۆمه‌ڵێك له كامیۆن‌دارانی شارستانی سه‌راوان ڕۆژی شه‌ممه ٤ی مانگی ڕێبه‌ندان، له ناڕه‌زایه‌تی به له‌كار كه‌وتنی كارتی سووته‌مه‌نیی خۆیان له به‌رامبه‌ر بینای فه‌رمانداری ئه‌م شارستانه ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
كامیۆن‌داران له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا خوازیاری چاره‌سه‌ركردنی كۆدینگ و چالاك كردنه‌وه‌ی كارته‌كانی سووته‌مه‌نی بوون. به وته‌ی یه‌كێك له به‌شدار بووانی كۆبوونه‌وه‌كه: “ئه‌وه چه‌ندومین جاره كه كارتی سووته‌مه‌نیی كامیۆن‌داران له‌كار ده‌كه‌وێت و هه‌موو جارێ كامیۆن‌داران خۆیان به دانی جه‌ریمه و پاره‌ی زۆر، چالاكیان ده‌كه‌نه‌وه”.