کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

كۆبوونه‌وه‌ی كارنامه‌ سه‌وزه‌كان له‌ تاران

تجمع کارنامه سبزها مقابل وزارت آموزش و‌ پرورش تهران1

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٨ی جۆزه‌ردان كۆمه‌ڵێك له‌ كارنامه‌ سه‌وزه‌كان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دانه‌مه‌زراندنیان له‌ ئامووزش و په‌روه‌رش، چوونه‌ شاری تاران و له‌ به‌رانبه‌ر وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رش ده‌ستیان دیاه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، كارنامه‌ سه‌وزه‌كان چه‌ندین مانگه‌ به‌ به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌ به‌رانبه‌ر مه‌جلیس یان ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تییه‌كانی دیكه‌، خوازیاری به‌دیهاتنی خواسته‌كانیانن. ناڕازیان به‌ بەده‌سته‌وه‌ گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشم خوازیاری دامه‌زراندنی ته‌واوی كارنامه‌ سه‌وزه‌كان له‌م وه‌زاره‌ته‌ بوون.