ژمارەیەک کارمەندی گرێبەستی ناو فەرمانگە حکومییەکانی شاری سلێمانی لە به‌رامبه‌ر نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان كۆبوونەوە.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی سه‌رماوه‌ز، ژمارەیەک له کارمەندانی گرێبەستی ناو فەرمانگە حکومییەکانی شاری سلێمانی به كۆبوونه‌وه لە بەردەم نوسینگەی قوباد تاڵەبانی، خوازیاری ئه‌وه بوون كه قه‌رارداده‌كانیان بكرێته هه‌میشه‌یی. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌م كارمه‌ندانه چه‌ندین ساڵ پێشینه‌ی كاری یان هه‌یه و بەپێی رێنماییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کارمەندانی گرێبەست لەدوای سێ ساڵ لە خزمەتکردن پێویستە بکرێنە هەمیشەیی.