كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی ناوه‌ندی ده‌رمانی شیراز و ئه‌هواز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی به‌فرانبار، به شێوه‌ی جیاجیا و له ناڕه‌زایه‌تیی به پێڕانه‌گه‌یشتنی به‌رپرسان به خواسته‌كانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ژماره‌یه‌ك له پێرسۆنێلی شیركه‌تیی نه‌خۆشخانه‌كانی شیراز به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی فارس، خوازیاری گۆڕینی بارودۆخی كاریان له شیركه‌تییه‌وه بۆ قه‌راردادی بوون. هاوكات له هه‌مان ڕۆژدا، كۆمه‌ڵێك له په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌هواز كه له چوارچێوه‌ی گرێبه‌ستی ٨٩ ڕۆژه له ده‌ورانی كۆرۆنا دامه‌زراون، له ناڕه‌زایه‌تیی به بڕیاری زانكۆی علووم پزیشكی ئه‌هواز سه‌باره‌ت به ده‌ركرانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه. شایانی باسه، له به‌خشنامه‌یه‌ك كه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌هواز ناردراوه هاتووه: درێژه كاری ئه‌م به‌شه له په‌ره‌ستاران به‌دوای كۆتایی قهراردادهكهیان له مانگی سه‌رماوه‌ز، نایاساییه و ده‌بێ سه‌رجه‌میان ته‌سوییه حیساب بكرێن.