كۆبوونه‌وه‌ی كارمه‌ندانی موخابراتی ڕووستایی خووزستان، ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی مانگی جۆزه‌ردان، له ناڕه‌زایه‌تی به باروودۆخی ناله‌باری پیشه و بژێویان له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی گشتیی ته‌عاون و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی ئۆستان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
كارمه‌ندانی ناڕازی، وێڕای ئه‌وه‌یكه داوایان له ئیداره‌ی كار كردووه كه به‌رپرسان به جیدی وڵامی خواسته‌كانیان بده‌نه‌وه، ڕایانگه‌یاندووه كه خواسته‌كانیان بریتییه له : “به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندیی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان، هاوسه‌نگ كردنی حقووق و دابین كردنی خۆشبژێویی كارمه‌ندان، نه‌بوونی هه‌ڵاواردن و به‌ڕۆژ كردنه‌وه بیمه‌ی كارمه‌ندان”. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه كه پێویسته ته‌كلیفی بیمه‌ی ٤ له‌سه‌دیی سه‌ختی كاریش ڕوون بكرێته‌وه.