به پێی ڕاپۆرتنه‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی به‌فرانبار، بەشێک لە كارمه‌ندانی قه‌راردادی لە شاری سلێمانی له ناڕه‌زایه‌تیی به دانه‌مه‌زراندنیان كۆبوونەوە.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، بەشێک لە كارمه‌ندانی قه‌راردادی به كۆبوونه‌وه و له ڕێگای بڵاوکردنی بەیاننامەیەک، خوازیاری دامه‌زراندنی هه‌میشێی بوون. ئەوەشخراوەتەڕوو، دوای ساڵانێکى زۆری خزمەتکردن لەفەرمانگەکاندا بە مافی خۆیانى دەزانن لە قه‌راردادییه‌وه بکرێنە كارمه‌ندی هەمیشەیی. ئەوەش لەکاتێکدایە، زیاتر لە ٢٤ هەزار كارمه‌ندانی قه‌راردادی لە هەرێمى کوردستاندا هه‌ن کە تائێستا دانەمەزرێندراون.