زیاتر له ١٠٠ كه‌س له كارمه‌ندانی به‌شی خسووسی مۆخابه‌راتی شاری ته‌ورێز، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی سه‌رماوه‌ز، بۆ دووهه‌مین جار له ناڕه‌زایه‌تیی به تازه نه‌كردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر مۆخابه‌راتی ئۆستانی ته‌ورێز، خوازیاری دابین كردنی ئه‌منییه‌تی كاری و هه‌روه‌ها به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان له‌م شیركه‌ته بوون. ناڕازییان ده‌ڵێن: به پێی ماده‌ی ٤٨ی یاسای كار، ئه‌و شیركه‌تانه‌ی كه یاسای كار ده‌یانگرێته‌وه ده‌بێ گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان له سیستمی كاریان به‌ڕێوه‌به‌رن. ده‌شڵێن: بڕیار بوو له سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵه‌وه ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه به‌كرده‌وه ده‌ربێت، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێك به‌م ئاڕاسته‌یه هه‌ڵنه‌گیراوه.