كرێكارانی نووسینگه‌كانی سه‌هامی عه‌داله‌ت له سه‌رتاسه‌ری ئێران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به ئاماده‌بوون له شاری تاران و به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر مه‌جلیس، ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان به گوی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی گه‌یاند.
ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، له‌ئاست بێكاربوونی خۆیان و هاوكاره‌كانیان به‌دوای ١٤ ساڵ پێشینه‌ی كار ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه. ده‌شڵێن: له ڕێكه‌وتی ٤ی گه‌لاوێژوه به‌دوای بڕیاری نوێی شوڕای باڵای بوورس سه‌باره‌ت به فرۆشتنی ئازادی سه‌هامی عه‌داله‌ت له كار بێكار بوون. له‌م فه‌رمانه‌دا جگه له په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی دواخراوی كارمه‌ندانی نووسینگه‌كانی سه‌هامی عه‌داله‌ت، هیچ بڕیارێك سه‌باره‌ت به بارودۆخی شوغڵی كارمه‌ندان له‌به‌ر چاو نه‌گیراوه و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی سه‌هام عه‌داله‌ت به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌كار بێكار كراون.