كۆمه‌لێك له كارمه‌ندانی سه‌هامی عیداله‌ت، رۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی رێبه‌ندان، له ناره‌زایه‌تیی به نادیاربوونی بارودۆخی كارییان و خواسته دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی.
ئه‌م كۆمه‌ڵه نارازییه كه له ئۆستان و شاره جوراوجورهكانی ئێرانه‌وه بۆ داكۆكی كردن له خواسته‌كانیان له تاران كۆبوونه‌ته‌وه ده‌ڵێن: دوای ١٤ ساڵ و كار له ٣٥٣ ده‌فته‌ری شیركه‌ته‌كانی ته‌عاوه‌نی سه‌هامی عیداڵه‌ت له سه‌رتاسه‌ری ئێران، هێشتا بارودۆخی كارییان ناجێگیر و خواسته دواخراوه‌كانیان نادیاره. شایانی باسه، داخوازی حه‌قده‌ست ، بیمه و سه‌نه‌واتیان له ساڵی ٩٧ تا ئاخری ٩٨ دواخراوه. هه‌روه‌ها نزیكه‌ی هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س له كارمه‌ندانی ئه‌م شیركه‌ته تهعاوهنییه، به ١٢ ساڵ سابقه‌ی كار له ساڵی ٩٣وه، له‌گه‌ل گۆرینی شێوازی ناونووسی ئهلهكترۆنی، پشت گوێخراون و دۆخی پیشه‌ییان نادیار و ناجێگیره.