رۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی رێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له پێرسۆنێڵی ئه‌ركان سالسی سازمانی مهنفهقهی ویژه‌ی پێترۆشیمی ماهشههر، له شاره‌كی بێعسه‌تی ئه‌م ناوه‌نده كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیان به‌رێوه‌برد.
به‌پێی راپۆرته‌كان، كرێكارانی به‌شداربووی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، هۆكاری كۆبوونه‌وه‌كه‌یان، بهرێوهنهبردنی گه‌ڵاڵه‌ی ریزبه‌ندی پێشه‌كان و نایه‌كسانی له په‌رداختی حه‌قده‌ست و مزایاكانیان ڕاگه‌یاند. به وته‌ی ئه‌م نارازیانه، نوێنه‌رانی ئه‌م كرێكارانه، له لایه‌ن حه‌راسه‌تی ئه‌م شیركه‌ته‌وه هه‌ره‌شه‌یان لێكراوه كه به هۆیه‌وه چه‌ند كه‌سێك له‌م نوێنه‌رانه پێشهكانیان گۆریوه.