كۆمه‌ڵێك له كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی “سپیر” له شاری تاران، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی سه‌رماوه‌ز، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی مۆتاڵباته‌كانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، پێرسۆنێل و په‌ره‌ستارانی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له حه‌ساری نه‌خۆشخانه و له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكاردی ئێعتڕازیی، خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی ٥ تا ٦ مانگ حقووقی دواخراویان بوون. ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه: په‌رداخت نه‌كردنی حقووقه‌كانیان له ئێستادا كه كادری ده‌رمانی، پزیشكان و په‌ره‌ستاران له پێشه‌وه‌ی ڕیزی به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی كۆرۆنان و به‌هۆی به‌رده‌وامی كاره‌كه‌یان تووشی ماندووبوونێكی زۆر ده‌بن، ده‌وڵه‌ت هیچ هه‌نگاوێك به ئاڕاسته‌ی باشتربوونی بارودۆخی گوزه‌رانیان هه‌ڵنه‌گرتووه.