كۆمه‌ڵێك له كادری ده‌رمانی زانكۆی علووم پزیشكی ئیرانشار، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی گه‌ڵارێزان، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ٣ مانگ له حقووق و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان ده‌ڵێن: نزیكه‌ی ٢٠٠ كه‌س له كادری شیركه‌تی به‌شی فورییه‌ت های پزیشكی له‌ژێر چاودێری زانكۆی علووم پزیشكی ئیرانشار كار ده‌كه‌ن كه سێ مانگه حقووقه‌كانیان دواخراوه و خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی خێرای به‌رپرسان به‌م ته‌وه‌ره‌ن. ده‌شڵێن: له‌م بارودۆخه‌ی ناله‌باره ئابوورییه‌ی ئێستادا كه ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ شایه‌تی گران بوونی پێداویستییه‌كانی ژیانین، دواخرانی سێ مانگ حقووق خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیانی له دۆخی دژوار‌دا قه‌رارداوه. ده‌شڵێن جگه له‌مانه سه‌نه‌واتی ساڵی ٩٨یشیان هه‌تا ئێستا په‌رداخت نه‌كراوه.