ژماره‌یه‌ك له پێرسۆنێله ده‌رمانیه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌نعه‌تی پێترۆشیمیی ماهشههر ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی گوڵان له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازیان له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له حه‌ساری نه‌خۆشخانه و وتنه‌وه‌ی درووشم، خوازیاری وه‌رگرتنی سه‌رجه‌م حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها دابین كردنی پێداویستیه‌كانی پێش‌گرتن له كۆرۆنا بوون. هه‌روه‌ها ڕاشیانگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌رچی، به‌رده‌وام، ژماره‌ی گیرۆده بووانی كۆرۆنا ڕووی له زیاد بوونه به‌ڵام پێرسۆنێله ده‌رمانیه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه كه‌مترین كه‌ره‌سته‌ی پێشگیریان له ئیختیار دایه.