ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له فێركارانی پێش ده‌بستانی ئوستانی خووزستان، به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی، له به‌رامبه‌ر ساختمانی ئوستانداری، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به خواسته‌كانیان بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م موعه‌لیمانه له چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له لایان ئاموزش و په‌روه‌رشی ئۆستانی خووزستانه‌وه له كار بێكاریان كردوون. شایانی باسه، فێركارانی ناڕازیی به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكاردی ئێعترازیی، خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ركار و ئه‌منییه‌تی شۆغڵیان بوون.