ژماره‌یه‌ك له فێركارانی نێهزه‌تی سه‌واد ئامووزی خوزستان، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی جۆزه‌ردان به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای ئیداره‌ی گشتیی ئاموزش و په‌روه‌رشی ئه‌م ئۆستانه، خوازیاری گۆڕینی بارودۆخی قه‌رارداده‌كانیان بوون.
ناڕازییان وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه نزیكه‌ی ٢ ساڵه حقووقه‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه، ده‌ڵێن خوازیاری گۆڕینی بارودۆخی كاریان له په‌یمانییه‌وه بۆ حه‌قولته‌دریسین. شایانی باسه، ڕۆژی ڕابردووش نزیكه‌ی ٤٠ كه‌س له فێركارانی نێهزه‌تی سه‌واد ئامووزی خوزستان، له ناڕه‌زایه‌تیی به دانه‌مه‌زراندنیان له ئاموزش وپه‌روه‌رشی ئۆستان، له به‌رامبه‌ر ئه‌م ئیداره‌یه ده‌ستیاندابووه كۆبوونه‌وه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكیان پێ نه‌دراوه‌ته‌وه.