گرووپێك له فێركارانی نێهزه‌تی سه‌واد ئامووزی، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تیی به ئاكامی ئازموونی دامه‌زراندن له زانكۆی فه‌رهه‌نگیان، له به‌رامبه‌ر بینای ئاموزش و په‌روه‌رشی تاران ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، فێركارانی نێهزه‌تی سه‌واد ئامووزی كه تا ساڵی ٩٢ زۆربه‌یان له بێبه‌شترین ناوچه‌كانی ئێران ئه‌ركی وتنه‌وه‌ی وانه‌یان له‌سه‌رشان بووه، به پێی یاسای په‌سه‌ندكراوی مه‌جلیس، بڕیاربوو وێڕای گرووپه‌كانی دیكه به سه‌رنج دان به بڕوانامه‌ی خوێندنیان دابمه‌زرێن. ده‌شڵێن: كۆمیسیۆنی ئاموزش و په‌روه‌رش له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، له‌ئاست دامه‌زراندنی چه‌ندین گرووپی دیكه هه‌نگاوی ناوه، به‌ڵام به نیسبه‌ت ئه‌وان هیچ هه‌نگاوێكی هه‌ڵنه‌گرتووه و به قه‌راردانیان له ئازموونی پسپۆڕی، پێشی به دامه‌زراندنیان گرتووه.