کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی فێركارانی نێهزه‌تی سه‌وادئاموزی له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیس

تجمع آموزش دهندگان نهضت سواد آموزی مقابل مجلس1

تجمع آموزش دهندگان نهضت سواد آموزی مقابل مجلس1

كۆمه‌ڵێك له‌ فێركارانی نێهزه‌تی سه‌وادئاموزی، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٧ی جۆزه‌ردان، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ دیاری كردنی هه‌ندێ خاڵ له‌ بارودۆخی دامه‌زراندنیان و چوونیان بۆ زانكۆی فه‌رهه‌نگیان، له‌ به‌رامبه‌ر بینای مه‌جلیسی ڕژیم ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

ناڕازییان وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌یكه‌ پێشتر چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی هاوشێوه‌یان له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیس و شوێنه‌كانی دیكه‌ به‌ڕێوه‌بردووه‌، ڕایانگه‌یاندووه‌: له‌و كاتدا ژماره‌یه‌ك له‌ نوێنه‌رانی مه‌جلیس و به‌ڕێوه‌به‌رانی ناوه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌تی، به‌ڵێنیان دابوو كه‌ په‌یگیری خواسته‌كانیان ده‌بن، به‌ڵام ئێستا به‌دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند ساڵ، هێشتا ئه‌م به‌ڵێنانه‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌هاتوون. ناڕازییان كه‌ خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئازموونی دامه‌زراندن له‌ زانكۆی فه‌رهه‌نگیانن، ده‌ڵێن: داوایان لێ كراوه‌ كه‌ بۆ درێژه‌ی هاوكاری له‌گه‌ڵیان له‌م ئازموونه‌دا به‌شداری بكه‌ن و له‌ ئه‌گه‌ری قه‌بووڵ نه‌كردنی ئه‌م داواكارییه‌، ده‌بێ كۆتایی به‌ هاوكاریان له‌گه‌ڵ ئاموزش و په‌روه‌رش بێنن.