بەشێک لە فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆی راپەڕین بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیان،ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی گوڵان، به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له ئاست دواکەوتن و پێنەدانی موچەکانیان، فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆی راپەڕین كۆبوونه‌وە و بایکۆتی دەوامیان کرد. به‌شدار بووانی كۆبوونه‌وه‌كه ڕایانگه‌یاندووه كه هه‌تا پێدانی موچەکانیان، بایکۆتی دەوام دەکەن ودەرگای زانکۆ دادەخەن. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كرد كه وه‌دواكه‌وتنی مووچه‌كانیان گوشاری زۆری خستووه‌ته سه‌ر ژیان و گوزهراینان. شایانی باسه، بەشێک لە فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم نزیکەی ٦٠ رۆژە موچەیان وەرنەگرتووە.