ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له دوای ماوه‌ی یه‌ك حه‌وتوو ناڕوونی له دابین كردنی سووته‌مه‌نی پێویست، شۆفێرانی شاره‌كانی پارێزگای تاران له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌بوونی گازی “ئێڵ پی جی” له به‌رانبه‌ر شێركه‌تی میللی به‌ڵاو كردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وتی خاو كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌رپرسانی ڕژیم له شاری تاران ڕایانگه‌یاندووه له وه‌رزی پاییز و زستانی داهاتوو یه‌كێك له كێشه گه‌وره‌كانی پارێزگای تاران دابین كردنی “گازی شاری” بۆ ئه‌و شاره‌یه و به‌وته‌ی پسپۆڕانی ئه‌و بواره به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه ڕۆژانه ١٥٠ میلیۆن مه‌تری سێ جا گاز بۆ دابین كردنی پێویستیه‌كانی ڕۆژانه‌ی ئه‌و شاره كه‌م بێت.