ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی خاكه‌لێوه، ژماره‌یه‌ك له شۆفیر مینی بووسه‌كان له تاران له ناڕه‌زایه‌تیی به بارودۆخی ناله‌باری گوزه‌رانیان له‌م دۆخه‌ی ئێستادا ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
شۆفیرانی ناڕازیی به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی له‌ئاست بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، داوایان له كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی كردووه كه به بارودۆخی گوزه‌رانی شۆفیر مینی بووسه‌كان ڕابگه‌ن كه‌به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه، خانه‌نشین كراون. له‌م پێوه‌نده‌دا، یه‌كێك له ناڕازییان ڕایگه‌یاندووه، نزیكه‌ی هه‌زار و ٧٠٠ شۆفیر مینی بووس له تاران سه‌رقاڵی خزمه‌تگوزاری و گه‌یاندنی كرێكاران، كارمه‌ندانی ئیداراتی ده‌وڵه‌تی، په‌ره‌ستاران و خوێندكارانیان له ئه‌ستۆیه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له‌م كاره به‌رده‌وام، به‌ڵام له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه هیچ پشتیوانییه‌كیان لێ نه‌كراوه.