کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی شۆفیر ئۆتۆبووسه‌كانی ناوشاری ورمێ

كۆمه‌ڵێك له‌ شۆفیر ئۆتۆبووسه‌كانی ناوی شاری ورمێ، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٨ی به‌فرانبار به‌ چوون بۆ تاران و به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیم، خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی كاربه‌ده‌ستان به‌ خواسته‌كانیان بوون.

شۆفیرانی ناڕازیی كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردووا له‌ئاست نه‌درانی یارانه‌ و هه‌ندێ یارمه‌تی دیكه‌ له‌ لایه‌ن شاره‌دارییه‌وه‌ ده‌ستیان له‌كار كێشابووه‌وه‌، به‌دوای یه‌ك حه‌فته‌ به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه،‌ چوونه‌ته‌ تاران و خوازیاری په‌رداختی سه‌رجه‌م مۆتاڵباته‌كانیان بوون. ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ تا كاتێك كه‌ به‌ سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان نه‌گه‌ن، ده‌ست له‌ كۆبوونه‌وه‌ هه‌ڵناگرن.